''هاوار بازیان'' خوێندکاری بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ''میت یوونیڤێرسیتێت'' لە وڵاتی سوید، ماستەرنامەی (فەوقی لیسانس) خۆی پێشکەش بە یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات کرد.
هاوار بازیان لەو بارەوە بە "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند: ''بە شانازییه‌وه به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماستهرەکەم کە لەسەر کوردەکان و دێموکراسییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشکەش ده‌كه‌م به یه‌كبوونه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات كه دڵی من و هه‌زاران كوردی خۆش كردووه، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی نزیكه‌ی ٨٠ ساڵه ئاڵاهه‌ڵگری دێموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ و ژیانی سه‌رده‌مییانه بۆ گه‌لی كورده له ڕۆژهه‌ڵات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌باتێكی ڕاسته‌قینه‌ی كردووه و قوربانییه‌كی زۆری داوه.''
ناوبراو لە بڕاوانامەکەی خۆیدا باسی لە هەوڵ و خەباتی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ده‌سه‌ڵاتێكی خه‌ڵكی له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا و جێگیرکردنی دێموکراسی، دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی کردووە کە لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە سەرکوت کراون.
هاوار بازیان، ئه‌ندامی چالاکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه، له باشووری کوردستان بەشی زمانی ئینگلیزیی (کۆلێژی زمان) لە زانکۆی سەلاحەدین تەواو کردووە و هاوکات وەک ڕۆژنامه‌نووس کاری کردووە و ماوه‌ی ١١ ساڵه له وڵاتی سویدە و وه‌ک پیشه‌ی سه‌ره‌كی مامۆستای زمانی ئینگلیزییه.