کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە میلیتاریزەکردنی شاری جوانڕۆ

11:12 - 3 رێبەندان 2722

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، بە جۆرێک ترسیان لە دڵدا نیشتووە کە میلیتاریزە لەسەر جوانڕۆ هەڵناگرن و ترسی ئەوەیان هەیە کە لاوانی ئازادیخوازی ئەو شارە بە گژیاندا بچنەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ئەو وێنانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە و باس لەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی شاری جوانڕۆ و دەوروبەری بە هێزی چەکدار تەنیوە و هەموو ڕێگاکانی هاتوچۆ بۆ نێو شار و چوونە دەرەوەی کردووەتە خاڵی پشکنین و کەرەستەی گەورەی سەربازیشی ڕەوانەی ئەو شارە کردووە کە هەڵگری نەفەراتی زۆرە بۆ سەرکوت و ترساندنی خەڵک.

هێزە چەکدارەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە نێو شاردا بڵاوەیان پێ کراوە و بە تانکی نەفەربەری گەورەش هێزی تێرۆریستیی "فاتمیونـ"ـیان هێناوەتە نێو شار.

ڕێژیمی ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە گرووپی تێرۆریستیی فاتمیون لە سووریە کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستیی ئەنجام دەدات، بەڵام ئێستاش لە کوردستان لەو گرووپانە بۆ سەرکوتکردنی خەڵک کەڵک وەردەگرێت.