کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستان

16:15 - 3 رێبەندان 2722

لە شارەکانی جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و سونقوڕ، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان چالاکیی بێ وێنەی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنەگەلەی کە بە ژووری هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێشەوا قازی محەممەد و هەروەها دروشمی حیزبی، یادی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

ئەویندارانی ڕێگە و ڕێبازی پڕ لە سەروەریی حیزب لە شاری سونقوڕ بە بڵاوکردنەوەی تراکت لە شەقامەکانی "شەهرەژێ، وەلیعەسر و ترمیناڵ"، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزب و نەتەوەکەیان دووپات کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ماندوو نەبوونی و دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.