کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکی دژی ڕێژیم لە ناوچەی شاروێران

17:18 - 12 بەفرانبار 2722

لە گوندی قومقەڵای ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبەکەیان و پاڵپشتی لە شۆڕشی سەرانسەری دژی ڕێژیم چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەویندارانی نیشتمان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە گوندی قومقەڵای ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بە نووسینی دروشم بەدژی کۆماری ئیسلامی لە سەر دیوار و شوێنە گشتییەکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پشتیوانی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و شۆڕشی سەرانسەریی ژینا دەربڕی.

سەرەڕای ئەوەیکە هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەمەبەستی تۆقاندنی خەڵک هەموو شارەکانیان مێلیتاریزە کردووە، بەڵام لاوانی شۆڕشگێری کوردستان بەگشتی و لاوانی گوندی قومقەڵا، لە چالاکییەکی تەبلیغیی‌دا پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم دووپات کردەوە.