کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان سیمینارێک لە ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوە چوو

18:07 - 4 رێبەندان 2722

بەبۆنەی ٧٧ـەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە، لە هۆڵی "پارتی یەکیەتیی کوردستان" لە شاری قامیشلۆ، سیمینارێکیان بەڕێوە برد.

لەو سیمینارەدا ژمارەیەک لە کەسایەتی، سیاسەتمەدار، نووسەر و ڕووناکبیر بەشدارییان کرد و یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز نرخاند.

سیمینارەکە لەلایەن مێژوونووس "فارس عوسمان" پێشکەش کرا؛ ناوبراو باسێکی تێروتەسەلی لەبارەی کۆماری کوردستانەوە باس کرد و بە ڕا و بۆچوونی بەشداربووان دەوڵەمەندتر بوو.

یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان وەک دەستکەوتێکی مێژوویی گەلی کورد بەرز نرخاند.