ئەنجومەنی کۆماریخوازانی ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "بەهێزکردنی شۆڕش لە ئێران" بە بەشداریی وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە دەبات.
ئەنجومەنی کۆماریخوازانی ئێران، لە واشنگتۆن بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "بەهێزکردنی شۆڕشی ئێران لەم بارودۆخەدا" بە بەشداریی خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە ببات.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەو کۆنفڕانسە لە هۆڵی کۆلێژی "نەوا" لە "ئەلێکساندریا" لە هەرێمی واشنگتۆن بە بەشداریی هەریەک لە بەڕێزان "خالید عەزیزی، حەسەن شەریعەتمەداری، شوکریا برادۆست، مەهدی عەرەبشاهی، فەرزانە بەزرپوور، شەهریار ئاهی و عەلی ئەفشاری" بەڕێوە دەچێت.