قوتابییانی قوتابخانەکانی کوردستان بۆ پشتیوانی کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و ڕزگاریی کوردستان لە دەستی داگیرکەران بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیمی ئێران.
ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، قوتابییانی یەکێک لە قوتابخانەکانی دواناوەندیی کچانی شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشم بەدژی ڕێژیم لەو قوتابخانەیە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
قوتابییان لە تراکتەکاندا دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، من پێشمەرگەی کوردستانم، ئامادەی جەنگەی مەیدانم و چەند دروشمی دیکەیان نووسیوەتەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان دژی ڕێژیمی منداڵکوژی ئاخوندی دەربڕیوە و قوتابییان لە ئێران و کوردستان لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلان لە ئیراندا بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و هاتنە سەر شەقام دەنگیان بەو ڕاپرینە دا و هاواریان بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە بەرز کردەوە.