کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:17 - 13 بەفرانبار 2722

دایە پیرۆز کەریم پوو دایكی شەهیدێکی کوردستان لە بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، دایە پیرۆز کەریم پوور دایکی شەهید جەلال کەریم پوور خەڵکی بانە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەی کردووە.

تەرمی دایە پیرۆز لەنێو ئاپۆرای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.