کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تاران هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان

12:20 - 7 رێبەندان 2722

ئەمڕۆ هەینی ٧ی ڕێبەندان، لە تاران هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان و لەو ڕووداوەدا کەسێک کوژراوە و ٢ کەسیش بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕێژیمی ئێران، کاتژمێر ٨ی ئەم بەیانییە، کەسێک بە چەکی کەڵاشینکۆف چووەتە نێو باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان و تەقەی کردووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و ٢ کەسیش بریندار کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان کوژرانی بەرپرسی تیمی پاراستنی باڵوێزخانە و برینداربوونی دوو نیگابانی، پشڕاست کردووەتەوە.

لەمبارەوە هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران وتی کە هێرشبەرەکە پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بووە و لەگەل کچێکی ١٤ ساڵان و کوڕێکی ٧ ساڵان چوونەتە نێو باڵوێزخانەکە و پیاوەکە تەقەی کردووە.

‌هێزی ئینتزامیی ڕێژیم وێڕای دەسبەسەرکردنی ئەو کەسە، ئیدەعای کردووە کە ئامانجی ئەو کەسە لەو کارە، بابەتی کەسی و نامووسی بووە.