خەڵکی بوێر و ئازادیخوازی بەلووچستان، پاش نوێژی هەینی بە دروشمی دژی ڕێژیم، ڕژانەوە سەر شەقامەکان.
ڕۆژی هەینی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی ئازادیخواز و بوێری بەلووچ، پاش نوێژی هەینی بە دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی" و "ئێمە وەکیلمان ناوێت"، ڕژانەوە سەر شەقامەکان و بەمجۆرە ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەوە.
هەروەها خەڵکی بوێری بەلووچ لە شاری زاهیدان بە دروشمگەلێکی وەکوو "مەرگ و نەمان بۆ بەسیجی"، "تا خوێن هەبێت، هەینی بەلووچستان بەردەوامە"، "تا سەر هەبێت خۆڕاگری و سەرهەڵدان دژی ڕێژیم بەردەوامە"، پشتیوانیی خۆیانیان لە شەهیدانی هەینیی زاهیدان دووپات کردەوە.