کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەکان لەهەمبەر هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران

10:13 - 8 رێبەندان 2722

سەرۆککۆماری ئازەربایجان، هێرشی سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تاران بە کردەوەیەکی تێرۆریستی ناساند و لەسەر ئەوە جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەن.

ڕۆژی هەینی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، "ئیلهام عەلی‌ئۆف"، سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لەسەر هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تاران، وتی: هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی باکوو لە تاران هێرشێکی تێرۆریستی بووە و ئەو هێرشە بۆ سەر دیپلۆماتکارانی ئازەربایجان بووە و بە هیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەن.

هەر لەوبارەوە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، باکوو دەیهەوێت باڵوێزخانەکەی لە تاران دابخات.

لە نوێترین کاردانەوە بەنیسبەت ئەو هێرشە تێرۆریستییە، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، "عەباس مووسەوت"، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە باکووی بانگ کرد و وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەبارەی هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر باڵوێزخانەکەیان لە تاران، وتی: کۆماری ئیسلامی ئەرکی سەر شانیەتی و دەبێ باڵوێزخانەکانی وڵاتان لە تاران بپارێزێت و نابێ پشتگوێیان بخات، ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەو هێرشە تێرۆریستییەوە قەبووڵ ناکەین.