![](/content/upload/1/news/57871_w920.jpg)
بریتانیا لە بەرنامەیدایە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخاته نێو لیستی تێرۆرهوه و كار و چالاكییهكانی به تاوان بناسێنێت.
ئهمڕۆ سێشهممه، ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامهی تێلێگراف له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووهتهوه، بریتانیا له چهند حەوتوویەکی داهاتوودا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران دهخاته لیستی تێرۆرهوه.
سپای پاسداران له چهند حەوتووی ڕابردوودا حهوت هاووڵاتیی بریتانیی بههۆی بهشدارییان له خۆپیشاندانهكان دژی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی بریتانیا ڕایگەیاندووە تا کاتێک کۆماری ئیسلامی لەسەر سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران وڵامدەر نەبێ، گوشار و هەنگاوەکان دژی ئەو ڕێژیمە بەردەوام دەبێ.
بریتانیا لە کاتی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی تا ئێستا، ٤٧ کەسی سەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی داوایان کردووە کە ڕێکخراوی سپای پاسداران بخرێتە لیستی تێرۆرەوە.