کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی پارێزگای سنە سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی چالاکانی بیجاڕ

11:27 - 9 رێبەندان 2722

ئەنجومەنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی پارێزگای سنە لە بەیاننامەیەکدا دەسبەسەرکردنی مامۆستایانی بیجاڕیان مەحکووم کردووە و داوای ئازادی و ڕاگرتنی هەڵسوکەوتە سەرکوتکارییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان کردووە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی پارێزگای سنە لەو بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان بڵاو بووەتەوە، باسیان لەوە کردووە کە مامۆستایانی ناڕازیی ئێران، وەکوو خەڵک هەمیشە بۆ داوای مافەکانیان لە مەیداندا بوونە و و چەندین ساڵە لە سەرانسەری وڵاتدا کۆبوونەوەی گەورەیان ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستا وڵامیان نەدراوەتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆشناوترین مامۆستاکانی مەنتەقە ٢ی شاری سنە بە ناوەکانی "محەمەد فەرزان و محەممەد عەلی عەرەبی" لە ئەندامانی لقی بیجاڕ لە ئەنجومەی مامۆستایانی کوردستان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون، هەرچەند محەممەد عەلی عەرەبی چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئازاد کرا، بەڵام محەممەد فەرزان هێشتا دەسبەسەرە.

ئەنجومەنی مامۆستایان لەو بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاندووە کە گرتن، سەرکوتکردن، زیندانیکردن، بارمتەگرتنی مافەکان، دابەزاندن و دەربەدەری جگە لە پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکان هیچ دەرئەنجامێکی دیکەی نییە و و سیاسەتی سەرکەوتن لە ڕێگای ترس و تۆقاندن کاریگەریی خۆی لەدەست داوە.

ئەجومەنی مامۆستایانی کوردستان داوایان کردووە هەموو مامۆستایان ئازاد بکرێن و هەڵسوکەوتە سەرکوتکارییەکانی ڕێژیم کۆتاییان پێ بێت.