کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین تاران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات

10:56 - 10 رێبەندان 2722

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بۆ پێشگرتن لە دەستپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی، هەموو خاڵەکان بۆ جێبەجێکردنیان لەبەر دەستدان.

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، "ئانتۆنی بلینکێن"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە وتووێژێک لەگەڵ ئەلعەرەبییە، وتی: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات و بۆ ئەو هەنگاوەش هەموو خاڵەکان لەبەر دەستدان و پێویست بکات جێبەجێیان دەکەین.

بلینکێن لە درێژەدا وتیشی: هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە نەهێڵین کە تاران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی، لە ئەگەری پێبەندنەبوونی کۆماری ئیسلامی بە ڕێگا دیپلۆماسییەکان، ئێمە ئەو خاڵانە جێبەجێ دەکەین کە لەبەر دەستدان. یەک لەو خاڵانە کە کاریگەرییان دەبێت، خاڵی سەربازییە.