کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران، کاروبارەکانی خۆی ڕاگرت

11:55 - 10 رێبەندان 2722

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، وێڕای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی تەواوی چالاکییەکانی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، وتی: بەپێچەوانەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی، هەموو بەڵگەیەک هەیە کە ئەو هێرشە تێرۆریستی بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی دیپلۆماتکارانی ئازەربایجان بۆ باکوو، "خەلەف خەلەف‌ئۆف"، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وتی: چاوەڕوانیمان لە کۆماری ئیسلامی هەیە کە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە تێرۆریستییە ئەنجام بدات و ڕێکخەرانی ئەو کردەوە تێرۆریستییە بناسێنێت و لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا سزا بدرێن.

دوو ڕۆژ دوای ئەوەیکە کە لە تاران هێرشی تێرۆریستی کرایە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە، دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە باڵویزخانەکەیان داخست و ئێرانیان بەجێ هێشت و تەنیا کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە شاری تەورێز چالاکە.