![](/content/upload/1/news/57857_w920.jpg)
لە کاتێکدا ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دەستوپێوەندییەکانی خۆی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ساڵمەرگی تێرۆریست قاسم سلێمانی بەڕێوە دەبات خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران وێنەکانی ئەو تێرۆریستە دەسووتێنن.
لە ساڵەوەگەری کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی لقی قودسی سپای تێرۆریستیی پاسداران، خه‌ڵكی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان وێنەکانی ناوبراویان لەسەر شەقامەکان ئاگر تێبەردا و ڕێیان نه‌دا ئه‌و وێنانه بۆ سه‌عاتێكیش له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و هەموویان سووتاندن.
لاوانی شۆڕشگێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش داوایان کردبوو بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن وێنە و بەنێرەکانی ئەو تێرۆریستە بسووتێنن.
خەڵک بە نووسینی دروشمی وەک: ''قاسم سلێمانیی منداڵکوژ" بێزاریی خۆیان لەو تێرۆریستە و ڕێژیمی ئێران دەربڕی.
خه‌ڵكی ئێران كه ١١٠ ڕۆژه له خۆپیشاندانەکان به‌رده‌وامن، قاسم سلێمانی و شوێنکەوتووەکانی به دوژمنی مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵكی ئێران هه‌ژمار ده‌كه‌ن و لەسەر ئەو باوەڕەن کە زۆربه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كان كه به‌ڕۆكی ئه‌و وڵاته‌یان گرتووه، پێوه‌ندیی به سیاسه‌ته‌كانی ڕێژیمی ئێران و كه‌سانێكی وه‌ک قاسم سلێمانی هه‌یه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به‌و ڕێژێمه بهێنرێت.