![](/content/upload/1/news/56478_w920.jpg)
لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خەڵک دژی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان و ئێراندا شەوی ڕابردوو سێ پاسداری ڕێژیمی ئێران لە کاتی سەرکوتی خەڵکی ئازادیخوازدا کوژران.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانبار، لە شاری سێمیرۆم پاسدارێکی ڕێژیمی تاران بە ناوی مۆحسێن ڕەزایی لە کاتی سەرکوتی خەڵکدا کوژراوە.
لە شاری جوانڕۆش دوای ئەوەیکە خەڵکی شۆڕشگێڕی ئەو شارە ڕژانە سەر شەقامەکان لە کاتی سەرکوتی خەڵكدا دوو پاسدار بە ناوەکانی سەجاد تەهماسبی و سامان عەزیز کوژراون.
ڕێژیمی ئێران کوژرانی ئەو پاسدارانەی خۆی خستووەتە ئەستۆی خەڵکی خۆپیشاندەر، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە خەڵک بە دەستی بەتاڵ و بە شێوەی هێمنانە و دوور لە توندوتیژی خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.
ڕێژیمی ئێران زۆر جار بۆ بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکان یان بیانوو پەیداکردن بۆ کوشتن و سەرکوتی ڕاپەڕینی خەڵک، خۆی شوێن و بنکە حوکمییەکان ئاگر تێبەر دەدا و مەئموورەکانی خۆی دەکوژێت.