کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی سیمۆن دوبووار بە یادی ژینا ئەمینی بە ژنانی کوردستان و ئێران دەدرێت

18:58 - 13 بەفرانبار 2722

هەیئەتی داوەرانی خەڵاتی سیمۆن دوبووار ڕایانگەیاندووە کە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەن و خەڵاتی ئەمساڵ لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە یادی ژینا ئەمینی بە ژنانی کوردستان و ئێران دەدەن.

ئەو خەڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینیەوە هەموو ساڵێک بە کەسێک یا گرووپێکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ دەدرێت.

لە بەیانییەی هەیئەتی داوەراندا هاتووە ئەمڕۆکە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران لە ژن و پیاو دەوترێتەوە.

ڕاپەڕینی ژنان بووەتە سەمبولێک بۆ ئازادی و ئێمە ئەو خەڵاتە بە یادی ژینا ئەمینی بە ژنانی کوردستان و ئێران دەدەین.