![](/content/upload/1/news/57875_w920.jpg)
شەوی ڕابردوو ئەندامێکی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم لە شاری تاران کە لە سەرکوتی خەڵکی خۆپیشانداەردا ڕۆڵی هەبووە لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژرا.
هەواڵدەریی تەسنیم، سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم بڵاوی کردەوە ڕۆژی شەوی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ هەتاوی، ئەندامێکی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم بە ناوی قاسم فەتحوڵڵاهی لە بەردەم ماڵی خۆی لە شاری تاران لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.
هەو هەواڵدەرییە بڵاوی کردووەتەوە کە فەتحوڵڵاهی فەرماندەی پایگای بەسیجی ساروڵڵا لە مزگەوتی ئیمام سەجاد لە گەڕەکی موختاری شاری تاران بووە.
لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە ئێراندا هەتا ئێستا دەیان کەس لە هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیم کوژراون کە بەرپرسان و میدیاکانی ڕێژیم کوژرانی ئەو کەسانە دەخەنە ئەستۆی خۆپیشاندەران و بەم شێوەیە کەسانێکی زۆر لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بۆ دەر دەکرێ.