مامۆستا ئیبراهیم کەریمی و کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهید بورهان ئەلیاسی، لەبەردەم دووکانی ئەو شەهیدە کۆ بوونەوە.
مامۆستا ئیبراهیم کەریمی و کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینیی شاری جوانڕۆ، ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و ناوی نوێترین شەهیدی شاری جوانڕۆ شەهید "بورهان ئەلیاسی" سەرەڕای کۆبوونەوە لەبەردەم دووکانەکەی ناوبراو، چەپکەگوڵی ڕێز و وەفادارییان پێشکەش بەو شەهیدەی کوردستان کرد و پەیمانی درێژەدانی ڕێگە و ڕێبازی شەهیدانی شۆڕشی "ژینا"یان نوێ کردەوە.
شەهید بورهان ئەلیاسی، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلە شەهیدانی شاری جوانڕۆ بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینای کوردستانەوە.