کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز سەردانی بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسییان کرد

11:12 - 14 بەفرانبار 2722

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، بە مەبەستی پاڵپشتی لە بەندکراوانی سیاسی سەردانی بنەماڵەی"میلاد عەبدی"یان کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، بە مەبەستی پشتیوانی و هاودەنگی‌کردن لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییانی سیاسیی کورد سەردانی بنەماڵەی "میلاد عەبدی"یان کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو بەندکراوە سیاسییە دەربڕی.

چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز لەو سەردانەدا بە وتنی جێگەی خوێندکار زیندان نییە و زیندانی سیاسیی دەبێ ئازاد بکرێ، دڵنەوایی بنەماڵەی کاک میلادیان دایەوە و ئەو کردەوەیەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

میلاد عەبدی، خەڵکی گوندی یازیبڵاخی شاری سەقز و خوێندکاری زانکۆ لە تاران بووە کە لەکاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر و لە ئێستادا لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران بەند کراوە.