![](/content/upload/1/news/57857_w920.jpg)
لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سلێمانی گەورە تێرۆریستی سپای پاسداران، لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان وێنە و بەنێری ئەو تێرۆریستەیان سووتاندووە.
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ساڵڕۆژی کوشتنی قاسم سلێمانی، گەورە تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، کە لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا، لاوانی ئازادیخوازی شارەکانی ئێران و کوردستان، بە مەبەستی دژایەتیی کۆماری ئیسلامی، وێنە و بەنێری ئەو تێرۆریستەیان لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکاندا سووتاندووە و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری ئێران دەربڕیوە.
ئەو شارانەی کە وێنە و بەنێری تێرۆریست قاسم سلێمانیان لێ سووتاندووە بریتین لە: "سێمیرۆم، ئەهواز، شووش، کرماشان، ئیسلامشەهر، تەورێز، یەزد، قوم، مەراغە، ئەراک، کرمان، زاهیدان، ڕوودسەر، تاران، ڕەفسەنجان، ماهدەشتی کەرەج و ئیسفەهان".
خەڵکی شارەکانی مەشهەد و مەهاباد بە بۆنەی ساڵڕۆژی کوژرانی ئەو تێرۆریستە، شادی و دڵخۆشییان دەربڕی و ئەوەش لە چاوەڕوانی کۆماری ئیسلامیدا نەبوو کە بە تەواوی تێگەیشت کە گەلانی ئێران دژی ئەو ڕێژیمە تێرۆریستپەروەرەن.