![](/content/upload/1/news/57869_w920.jpg)
چالاکانی سیاسیی وڵاتی ئاڵمان، داوایان لە دەوڵەتی وڵاتەکەیان کردووە کە دەبێ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، چالاکانی سیاسی و بەناوبانگی وڵاتی ئاڵمان داوایان لە پارلمانی دەوڵەتی وڵاتەکەیان کردووە کە دەبێ بە زووترین کات ڕێکخراوی سپای پاسداران بە تێرۆریست بناسرێ و ئەگەر سپا بخرێتە لیستی تێرۆرەوە بەو مانایەیە کە ناتوانێ لە ناوچەکەدا ببێتە هەڕەشەی مەترسیدار و ناتوانێ بە ئاسانی کردەوەی تێرۆریستیی تێکدەرانە ئەنجام بدا.
دوای ئەوەیکە، پارلمانی بریتانیا داوای لە دەوڵەتی وڵاتەکەی کرد کە سپای پاسداران بخاتە لیستی تێرۆرەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئاڵمان و وڵاتانی دیکەش ژمارەی چالاکانی سیاسی زۆرتر دەبێ کە داوای ئەوە دەکەن سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسرێ و داواش لە وڵاتانی دیکەی جیهان دەکەن بەرانبەر بە جینایەتەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران بێدەنگ و بێ هەڵوێست نەبن.