![](/content/upload/1/news/57983_w920.jpg)
نوێنەرێکی پارلمانی ئورووپا وتی بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕانەگات دەبێ لە چنگ ئەو ڕێژیمە ڕزگارمان بێت.
هانا نیوومێن، نوێنەر و جێگری سەرۆکی کۆمیتەی ماڤی مرۆڤ لە پارلمانی ئورووپا وتوویەتی: "بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕانەگات و لەوە زیاتر نەتوانێت داماوانە ترس و دڵەڕاوکێ بخاتە نێو شارۆمەندانی خۆی، دەبێ ئەو دەسەڵاتە کۆتایی پێ بێت".
نیوومێن، بۆ لەنێووچوونی ئەو ڕێژیمە وتوویەتی کە پێویستە لە دژبەرانی ئەو ڕێژیمە پشتیوانی بکرێت و لە ڕێگای وتووێژەوە ڕێگە نەدەین ڕەوایی بەم ڕێژیمە بدرێت.
ئەو نوێنەرەی پارلمانی ئورووپا پێشتریش سەبارت بە هەڵوسوکەوتی نەشیاوی هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران و هەروەها مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی دەسبەسەرکراونی خۆپیشاندەر لە زیندانەکانی ڕێژیم دژکردەوەی نیشان دابوو.
هەروەها پشتیوانیی خۆی لەو ڕاپەڕینە وەک یەکەمین شۆڕشی جیهانیی ژنان لە ئێراندا دەربڕیبوو و وتبووی کە دەبێ سەرنجی جیهانییان بۆ پشتیوانی لەو شۆڕشە ڕابکێشین و ئەو ڕێژیمەش دەبێ لەبەرانبەر توندوتیژیی لەهەمبەر خۆپیشاندەران وڵامدەر بێت.
دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و سەرکوتی بێبەرزەیانەی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان لەو ڕێژیمە هاتنە دەنگ و بە توندترین شیوە مەحکوومیان کرد.