ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار، خوێندکارانی شۆڕشگێر لە زانکۆی کوردستان بە نووسینی دروشم، دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ڕێژیم دەڕبڕی.
خوێندکارانی زانکۆی کوردستان بە نووسینی دروشمی وەک:"ژن، ژیان، ئازادی، نەمان بۆ دیکتاتۆر، خامنەیی قاتڵە" و دروشمی دیکەی دژی ڕێژیمی ئێران لە پۆلی وانەکانیان ناڕەزایەتییان بەرانبەر بە ڕێژیم دەربڕیوه.
خوێندکاران و قوتابییان لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێراندا ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە و لە ئێستادا بە شێوازی جۆارجۆر دژی ڕێژیم چالاکی دەکەن.