کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێبڕکێی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی کۆتایی پێ هات

22:20 - 14 بەفرانبار 2722

بڵاڤۆکی "شارلی ئێبدۆ" لە فەرانسە لە یەکەمین ژمارەی خۆیدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا، وێنەکانی کۆتایی کێبڕکێی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی بڵاو کردووەتەوە.

بڵاڤۆکی شارلی ئێندۆ لە وێنەکانیدا بڵاوی کردووەتەوە کە خامنەیی سەمبولی کەسێکی قاتڵە.

لە وێنەکاندا خامنەیی بە پرچی ژنانەوە هەڵواسراوە و کۆتایی بە تەمەن و دەسەڵاتەکەی هاتووە.

بەڕێوەبەری ئەو بڵاڤۆکە وتوویەتی بەهۆی گرینگیی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران کە لە ئاستی جیهاندا گرینگییەکی تایبەتی هەیە ئەو حەفتەنامەیە دەبێ گرینگی بەو ڕاپەڕینە بدات.

بڵاڤۆکی شارلی ئیبدۆ، ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ناوبردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بە ڕێبەرێکی ئایینیی دواکەوتوو، بێ مێشک و بێ تاقەت و تەنیا ڕێبەری ئەو کەسانەی کە دەبنە کۆیلەی خامنەیی، ڕایگەیاندبوو کە پێشبڕکێیەکی نێونەتەوەیی کێشانەوەی کاریکاتۆری خامنەیی بەڕێوە دەبا.

ئەو بڵاڤۆکە داوای کردبوو کە دەبێ کاریکاتۆریستەکان، بە گاڵتەپێکردنی خامنەیی وێنەیەکی ڕێبەرێکی ئایینیی دواکەوتوو لە سەردەمی ئێستادا وێنا بکەن.