لە درێژەی شۆڕشی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، لاوانی شۆڕشگێڕی سنە لە پارکی کوودەکی ئەو شارە سروودی شۆڕشگێڕانەیان بڵاو کردەوە.
شەوی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی شۆڕشی خەڵکی کوردستان دژی داگیرکەران و هەروەها پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا، لاوانی بوێر و شۆڕشگێڕی شاری سنە لە داوێنی ئاویەر و پارکی کوودەکی ئەوە شارە لە کەشوهەوایەکی بەفراویدا، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە، پەیمانی وەفاداری و درێژەدانی ڕێبازی شەهیدانی شۆڕشی ژینایان دووپات کردەوە.