![](/content/upload/1/news/57298_w920.jpg)
نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، سەبارەت بە حوکمی لەسێدارەدانی" مەهدی محەممەدیفەرد و محەممەد برووغنی" دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، ناڕەزایەتیی دەربڕی.
ڕابێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە تویتێکدا ناڕەزایەتیی خۆی لەهەمبەر سزای لەسێدارەدانی"مەهدی محەممەدیفەرد و محەممەد برووغنی" تەمەن ١٨ ساڵ و ١٩ ساڵ کە لە کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە دەربڕی.
ماڵی لە درێژەی تویتەکەیدا بە ئاماژەدان بە پێشێلکارییە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی: "کۆمەڵگەی جیهانی نیگەرانە لە ڕەوتی سزای لەسێدارەدان بۆ لاوانی ئەو وڵاتە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەبێ دەنگی لاوان و گەنجانی وڵاتەکەیان ببیستن، نە ئەوەیکە هەموویان بکوژن".