کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتنەدەری نوێنەری ئامریکا لە هەیئەتی وتووێژەکانی بەرجام

12:40 - 15 بەفرانبار 2722

نوێنەری ئامریکا لە هەیئەتی وتووێژەکانی ڕێککەوتنی ناوکی هاتووەتە دەڕەوە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەیکە بەرجام کۆتایی پێ دێ و شکست دەهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئاکسیۆس"، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسانی پلەبەرزی ئامریکایی وتوویانە کە جێرت بلانک، جێگری ڕابێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، هەیئەتی دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی بەجێ هێشتووە و وازی هێناوە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەیکە کە ڕێککەوتنی بەرجام هەڵدەوەشێتەوە، هەروەها دەوڵەتی ئامریکا لە ئێستادا هیچ بەرنامەیەکی بۆ بووژانەوەی بەرجام نییە.

دوابەدوای هەڕەشەی توندی ئیسرائیل لە بووژانەوەی بەرجام  دژی ڕێژیمی ئێران، نوێنەری ئامریکاش لە هەیئەتی دانوستانکاری ڕێککەوتنی ناوکی هاتووەتە دەرێ و کارناسانی ئەو بوارەش ڕایان وایە کە هەڕەشەی ئیسرائیل و نەمانی ئامریکا لە هەیئەتی دانوستانی بەرجام، ئاماژەیە بۆ ئەوەیکە کە بە گشتی ڕێککەوتنی بەرجام کۆتایی پێ دێ و هەڵدەوەشێتەوە.