کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەر لە نەغەدە

11:11 - 11 بەفرانبار 2722

کاک حوسێن تالانە، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری نەغەدە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە کەسوکار و نیشتمانەکەی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک حوسێن تالانە، خەڵکی شاری نەغەدە و کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری کوردستان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە ماڵاوایی لە ژیان کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی داش دوورگە، ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا.

کاک حوسێن کەسایەتییەکی خوشناو و نیشتمانپەروەر و جێی متمانەی خەڵی ناوچەکە بوو.

دوو برای ناوبراو بە ناوەکانی مەحموود تالانە و کەریم تالانە، دوو شەهیدی نەمری ڕێگەی ئازادی و سەربەستیی کوردستان بوون، کە شەهید مەحموود لە شەرێکی قارەمانانەدا دژی ڕێژیم شەهید بوو و شەهید کەریمیش لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی ئەندامبوون لە حیزبی دێموکرات لە سێدارە درا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک حوسێن و هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.