کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی خۆپیشاندانی جیهانی بۆ سێهەمین ساڵڕۆژی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی

12:34 - 15 بەفرانبار 2722

ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی  ئۆکراینی کە سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج و ۱۷۶ کەس گیانیان لەدەست دا، بانگەوازی خۆپیشاندانی جیهانیی ڕاگەیاند.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە سێهەمین ساڵڕۆژی تێکشکاندنی ئەو فڕۆکە ئۆکراینییەی کە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بە دوو مووشەک کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە ١٧٦ کەس گیانیان لەدەست دا، ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، لە سێهەمین ساڵڕۆژی ئەو کارەساتەدا بانگەوازێکی جیهانییان بڵاو کردووەتەوە کە دژی کردەوەی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە سەرانسەری جیهان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەرببڕن.

هاوکات لەگەڵ شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، ئەو بانگەوازە بۆ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بڵاو کراوەتەوە.