کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لە هەوڵدایە پێش بە دروستکردنی دڕۆن لەلایەن ئێرانەوە بگرێت

16:42 - 15 بەفرانبار 2722

ئامریکا لە هەوڵدایە کە ڕێگاگەلێک ببینێتەوە بۆ ئەوەی پێش بە تێکنۆلۆژیی دروستکردنی دڕۆن لەلایەن ڕێژیمی ئێران بگرێ.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، ئادریەن واتسۆن، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، وتی: "ئامریکا لە هەوڵی ئەوەدایە کە پێش بە دروستکردنی دڕۆن لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بگرێ و لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە لەو بوارەدا کار دەکەن لە پێوەندیدایە کە بە هیچ شێوەیک پارچەی دڕۆن بە ئێران نەفرۆشن.

ناوبراو لە درێژەدا ئەوەشی وتووە، ئامریکا زۆر بە جیددی لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە هەموو بوارێکەوە پێش بەوە بگرێ کە کۆماری ئیسلامی لە هیچ شوێنێکەوە نەتوانێ پارچەی دڕۆنی خۆتەقێن دابین بکا، چونکە هەڕەشەی مەترسیدار و کردەوەی تێرۆریستی و نامرۆڤانە ئەنجام دەدا.