کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد

17:15 - 15 بەفرانبار 2722

کاک سدیق ڕۆستەم زادە، خەڵکی گوندی ''سماقان'' سەر بە شاری بانە، ئەندامی دڵسۆز و چالاکی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ٦٨ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک سدیق ڕۆستەم زادە، خەڵکی گوندی سماقانی ناوچەی بانە و ئەندامی دڵسۆز و جێی متمانەی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ٦٨ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی نیشتمانپەروەری ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

کاک سەدیق، لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئەندامێکی دڵسۆز و چالاکی حیزب بوو، هەروەها کەسێکی جێی متمانەی و باوەڕی حیزب بوو کە هەمیشە ماڵەکەی جێی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب لەو ناوچەیە بوو.

ناوبراو لە هەموو قۆناغە سەختەکانی خەباتدا بەردەوام پشتیوانیی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد و تا کۆتاساتەکانی تەمەنی، دڵسۆزانە وەفادار حیزبەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هەموو خەڵکی ناوچەی بانە دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.