کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی سەرشیوی سەقز کۆچی دوایی کرد

18:27 - 15 بەفرانبار 2722

شێخ مەحموود شەریفی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی "خورمتا"ـی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بەهۆی بەساڵاچوویەوە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، شێخ مەحموود شەریفی، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی ئاوایی "خورمتا"ـی سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز بەهۆی بە ساڵاچوویەوە بۆ هەمیشە دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە کەسوکار و نیشتمانەکەی کرد.

شێخ مەحموود، لە دەیەی ٦٠ی هەتاوییدا، هەموو کات دەرگای ماڵەکەی ڕوو بە تێکۆشەرانی دێموکرات ئاوەڵا بوو و هەروەها  کەسێکی بە بیر و باوەڕ و گەلخۆشەویست بوو و پێشمەرگە هەرکات ڕووی لەو ناوچەیە کردبا، لە ماڵی ناوبراو دەمانەوە و پێشوازییەکی زۆریان لێ دەکرا، ناوبراو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەموو ئەرکێکی بۆ پێشمەرگە وەئەستۆ دەگرت و هەر ئەرکێکی حیزبی کە پێ سپێردرابا بە دڵسۆزییەوە ئەنجامی دەدا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و هەموو خەڵکی ناوچەی سەرشیو دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.