کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرانسە: کۆماری ئیسلامی زانیاری و شارەزایی لەسەر ڕاگەیاندنی ئازاد نییە

11:43 - 16 بەفرانبار 2722

وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران لە کاتی بەرەوپێشچوونی تێکنۆلۆژیا، هیچ زانیاری و شارەزاییەکی لەسەر ڕاگەیاندنی ئازاد و دەزگاکانی قەزایی نییە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، "ئانا کلێر لێجندێر" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە، لە دژکردەوە لەهەمبەر داخستنی ناوەندی ئێرانناسیی فەرانسە لە تاران بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆری گاڵتەجاڕیی خامنەیی لە بڵاڤۆگی "شارلی ئێبدۆ"، وتی: کۆماری ئیسلامی هیچ زانیاری و شارەزاییەکی لەسەر ناسینی ڕاگەیاندنی ئازاد و دەزگاکانی قەزایی سەربەخۆ نییە، بۆیە لەسەر ڕادەربڕین و ئازادی، ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران دەسبەسەر و بەند دەکات؛ لە سەردەمی بەرەوپێشچوونی تێکنۆلۆژیادا ئەوە دواکەوتووییە زانیاریت لەسەر ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ نەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە، نیگەرانیی خۆی لەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی کە ناوەندی ئێرانناسیی فەرانسەی لە تاران داخست، دەربڕی و وتی: ڕاگەیاندنەکان لە فەرانسە بە دژی ڕێژیمی ئێران ئازادن و دەزگاکانی قەزایی سەربەخۆ، دادپەروەری بەڕێوە دەبەن و ئەوە ئەو کار ە یاساییە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە.