کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی بەفرانبار دوای بانگەوازی سەرانسەری

12:27 - 16 بەفرانبار 2722

دوابەدوای ڕاگەیاندنی بانگەوازی گشتی بۆ ڕاپەڕینی سەرانسەریی ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، ڕێژیم ترسی لێ نیشتووە و بەردەوام خەڵک دەسبەسەر دەکات.

دوای ئەوەیکە ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کە لەلایەن سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە کرایە ئامانج، بانگەوازێکی گشتییان بۆ ڕاپەڕینی گشتی لە سەرانسەری جیهان بۆ ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی بەفرانبار، بە دژی کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە، ترسێکی زۆر لە دڵی ڕێژیمی ئێران نیشتووە بۆیە بەردەوام خەڵکی ئاسایی دەسبەر دەکات و ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجەیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە هەڕەشە و تۆقاندنەکانی، خەڵک بترسێنێت.

کۆماری ئیسلامی، لە کاتێکدا خەریکە هەوڵی ئەوە دەدات خەڵک چاوترسێن بکات کە گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران بە تەواوی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو ڕێژیمە هیچ یاسا و مافێکی مرۆڤ ناپارێزێت و بە کردەوە جینایەتکارانەکانی نیشانی داوە کە ڕێژیمێکی دڕەندەیە و لە بەندیخانەکاندا ژن و منداڵ بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دەدا، هەروەها ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە هەموو جیهانەوە چاوەدێری دەکرێت و کۆماری ئیسلامی کۆتاییەکانی تەمەنیەتی.