![](/content/upload/1/news/57999_w920.jpg)
لە درێژەی بانگەوازەکان بۆ بەشداریی خەڵک لە خۆپیشاندان و درێژەدان بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بانگەوازێک بۆ بەشداریی خەڵک لە خۆپیشاندان دژی ڕێژیمی پەت و سێدارە لە شارەکانی بەلووچستان بڵاو کرایەوە.
لەو بانگەوازەدا داوا لە خەڵک کراوە لە تەواوی شارەکانی پارێزگای بەلووچستان ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانبار دوای نوێژی هەینی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و هەروەها پشتیوانی لە زیندانییانی بەلووچ و زیندانییانی تەواوی شارەکانی ئێران بێنە سەر شەقام و دژی ڕێژیمی دیکتاتۆریی ئاخوندی خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن.