کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی چلەی شەهید ڕەزا کازمی لە مووژژ بەڕێوە چوو

13:13 - 16 بەفرانبار 2722

ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید ڕەزا کازمی، شەهیدی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم، لە گۆڕستانی گوندی ''مووژژ'' سەر بە شاری کامێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، چلەی شەهید" ڕەزا کازمی" تەمەن ١٦ساڵە کە لە ڕاپەڕینی خەڵکی گوندی "مووژژ" سەر بە شاری کامێران بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم شەهید کرابوو، بە بەشداریی خەڵکی نیشتمانپەروەر لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوەڕەسمەدا یادی ئەو شەهیدەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت و لەسەر گۆڕەکەی سروودی شۆڕشگێرانەیان بڵاو کردەوە و دژی کۆماری ئیسلامی دروشمی "شەهید نامرێ، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان و مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر"ـیان وتەوە.

سەرەڕای سەپاندنی کەشی ئەمنییەتی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە سەر خەڵکی شارەکانی کوردستاندا، خەڵکی قارەمانی کوردستان بەبێ ترس و بە شکۆوە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدەکانیان بەرز و پیرۆز ڕادەگرن و پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازەکەیان نوێ دەکەنەوە.