کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:59 - 16 بەفرانبار 2722

مەهدی ئیسفەندیاری، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە بەناوی "مەهدی ئیسفەندیاری" لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری قوروە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.