برایم چووکەڵی
مێژوویی مرۆڤایه‌تی پڕه له ناوی مه‌زنی ئه‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌ی كه تاسه‌باری ئازادی بوون و ژیانیان به‌بێ ئازادی نه‌ویستووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به تێگه‌یشتن له‌و ڕاستییه‌ی "كه مرۆڤ شیاوی ژیانێكی ئازاد و سه‌ربه‌سته و ژینی دیلێتی مه‌رگێكی به جوڵه‌یه". ئەوانە ڕاپه‌ڕیون له پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزەدا. دیاره زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی و خه‌ونه سه‌وزه‌كانی مرۆڤ خه‌باتیان كردووه بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه له وانه‌یه خۆیان هیچ كات به‌رووبوومی ئه‌م داره پیرۆزه‌یان پێ نەبڕێ، كه‌چی دیسانیش به تین وگوڕتر له جاران ڕێگه‌ی سه‌خت و پڕ له كهندولەند و هه‌ڵدێری گه‌وره‌یان بڕیوه، چونكی ئه‌م مرۆڤانه بۆ ئه‌وه ڕانه‌په‌ڕیون خۆیان وه‌ك تاكه‌كه‌س ئازاد بكه‌ن به‌ڵكوو ئه‌وان به مه‌به‌ستی ئازادكردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه بنده‌ست و چه‌وساوه‌كه‌یان ڕێگه‌ی خه‌باتیان گرتۆته پێش و ئیمانیان به‌و ڕاستییه هێناوه كه ڕێبازەکەیان بە پیرۆزی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو دەمێنێتەوە؛ کە شەهید حەسەن جەمشیدی یەک لەوانە.
شەهید حه‌سه‌ن جەمشیدی ساڵی ١٣٣٧ی هه‌تاوی له گوندی قهڵاجوغه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له‌دایك بوو. تا پۆلی ٦ی سه‌ره‌تایی ده‌رسی خوێند و به‌هۆی نه‌داریی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕێگای خوێندنی لـێ به‌سترا. دواتر ماڵیان به‌ره‌و شاری بۆكان كۆچی كرد.
حه‌سه‌ن جه‌مشیدی ژیانی منداڵی و لاویی به ڕه‌نج و كوێره‌وه‌ری تێپه‌ڕ كرد. به تێكه‌ڵاوی په‌یداكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زیاتر وه‌زعیه‌تی ناله‌باری ژیانی ئه‌وانی بۆ ڕوون بۆوه و هه‌ستی به زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی حاكم به‌سه‌ر ئێران‌دا كرد. دواتر كاری شۆفیری تاکسی كرده پیشه، و تا سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ئه‌و كاره‌ی درێژه پێدا. دوای سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ئاشكرا بوونی تێكۆشانی حیزب، حه‌سه‌ن جه‌مشیدی له سەرەتای ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاویدا هاته ڕیزی پیشمه‌رگه‌كانی حیزب. لە شه‌ڕی ٣ مانگەدا لێوه‌شاوه‌یی خۆی نواند و لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٨ وێڕای کۆمەڵێک قارەمانی دیکە لە مەڵبەندی موکریان هێزی کۆنەپەرەستیان لە شاری بۆکان وەدەرنا.
سەرەتای پاییزی ساڵی ١٣٦٠ کە بۆ جاری دووهەم هیزی دوژمن شاری بۆکانی داگیر کردەوە، حەسەن وه‌ك پارتیزانێكی به‌ئه‌زموون زۆر جاران ڕووی له شار ده‌كرده‌وه و زه‌بری له دوژمن ده‌وه‌شاند. به‌هۆی لێوه‌شاوه‌یی و فیداكاری وه‌ك سه‌رپه‌لی په‌لێك له پێشمه‌رگه‌كان دیاری كرا و پاشان بوو به فه‌رمانده‌ری لكی یه‌كی هێزی به‌یان. حه‌سه‌ن جه‌مشیدی له كه‌مترین ماوه‌دا نیشانی دا كه توانای ئه‌و مه‌سئوولییه‌ته‌ی هه‌یه و فه‌رمانده‌رێكی خاوه‌ن ته‌رح و گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌یه. تەنیا لەماوەی ساڵێکدا ٤ جار هیزی قارەمانی ١١٠ی بەیان بە شارەزایی و لەخۆبوردوویی حەسەن جەمشیدی چوونەوە نێوشاری بۆکان و هەر جارێ زیاتر لە ١٢ سەعات شاریان لەهێزی داگیرکەر دەکردە گۆڕستان. شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی بۆكان، گرتنی پایگای قۆچاغ، شه‌ڕی جاده‌ی بۆكان - سه‌قز، شاریكه‌ند، قەرەکەند و داربەسەر به فه‌رمانده‌ری ئه‌و به‌ڕێوه چوون. تێکشکاندنی گوردانی ٨٠١ی هەوابوردی شیراز شانازییەکی دیکەی پێشمەرگایەتیی حەسەنە کە تەنیا بە ٢٧ پێشمەرگە لە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ساڵی١٣٦٠ لەنێو ئاوایی حوسێنمامە ستوونێکی زەبەلاحیان لە جادەی بۆکان میاندواو لێک بڵاو کرد.
شەهید حەسەن جەمشیدی خاوەنی خوو ڕەوشتی شۆڕشگێڕانە بوو، چقڵی چاوی دوژمنی داگیرکەر بوو، ناوی ئەو ترس و دڵەخورپەی دەخستە نێو دڵی هێزی ڕێژیمەوە. ئەو له بواری سیاسییشدا كادرێكی ئاگا و به‌ئه‌زموون بوو. بۆیەش لە هاوینی ١٣٦١ وەک جێگری هیز و فەرماندەری عەمەلیات دیاری کرا. ئەو کاتێک کۆبوونەوەی بۆ بەڕێوەبردنی عەمەلیاتێک دەگرت و قسەی بۆ پیشمەرگەکان دەکرد، دەیگوت "هێزی خەڵک ئێمەین، ئێمە بە خەڵکەوە دەژین، بۆیە تا خەڵک هەبێ ئێمەش هەین، ژیان بۆ خەڵکە، بۆیە ئەگەر شەهیدیش بین هەر سەربەرزین لەنێو مییللەتدا و هەمیشە بە سەربەرزی دەمێنینەوە."
ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٣٦١ هەتاوی لە حاڵێکدا بەفر لووتکەی چیاکانی کوردستانی داگرتبوو، سەرماوسۆڵە، شارودێ و دەشت و پێدەشتەکان و چیا و دۆڵ و لێرەوارەکانی کوردستانی دەبڕی، بەفری دەشتی ئاڵەشین لە ئەژنۆ سەر کەوتبوو. پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی لکی یەک و دووی هێزی١١٠ی بەیان بەپێی بەرنامەیەکی ڕێکوپێک به فه‌رمانده‌یی حه‌سه‌ن جه‌مشیدی هێرشیان کردە سه‌ر مۆڵگه‌ی ڕێژیم له گوندی "سه‌راو" له ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆكان. له‌م هێرشه‌دا كه دوا فیداكاریی حه‌سه‌ن جه‌مشیدی بوو ٢٥ كه‌س له هێزی ڕێژیم كوژران، بەڵام بەداخەوە دڵی حه‌سه‌ن جەمشیدی کەوتە بەر گوللەی داگیرکەران.
بۆ بەیانیی ڕۆژی دواتر هێزی دژی گەڵی کۆماری ئیسلامی لە میاندواو هێزێکی زۆریان ناردە ئاوایی "سەراو"، کە هەر کەسیان لە کۆڵان و شەقام دیتبوایە بەر دەسرێژیان دەدا و ٦ کەسی بێتاوانی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی یوسف زەنجەفیلی، عەلی محەممەدی، مستەفا ماممەولودی، حەلیم مامحوسێنی، سەعید شابازی و ئایشێ شابازی شەهید کرد. کاتێک تەرمەکان لە مزگەوت دانرابوون، ئایشێ شابازی کە منداڵێکی ٤ مانگەی هەبوو، خەڵكی ئاوایی بینییان کە چۆن منداڵەکە مەمکی دایکی بێ‌گیانی دەمشت... .
حەسەن جەمشیدی شەهید بوو، بەڵام ناوی ئەو فەرماندە و مامۆستای خەباتی پێشمەرگایەتی و ئازایەتی، وتەکانی و وانەکانی بۆ هەمیشە بوونە مایەی گوڕوتین بەخشین بە کاروانی خەباتی حیزب و ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەکەی.
ئەم بابەتە لە ژمارەی٨٣٨ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.