کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، لە ٢٢ هەزار کەس تێپەڕی

10:34 - 21 رێبەندان 2722

بەپێی دوایین ئاماری ناوەندە حکوومەتییەکانی دوو وڵاتی تورکیە و سووریە، ڕێژەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ڕۆژاوا و باکووری کوردستان لە ٢٢ هەزار کەس تێپەڕی و زیاتر لە ٨٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.

کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی ئەم بەیانییە، سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیە (ئافاد) ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەوە لە ١٠ شارەکەی باکووری کوردستان و تورکیە گەیشتە ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس و ٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەسیش بریندار بوون.

هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە ڕێژەی قوربانییانی ڕۆژاوای کوردستان و چەندین شاری تری سووریە، نزیک ٤ هەزار کەسە و زیاتر لە ٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەیە، ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" لە ناردنی هەر جۆرە یارمەتی و هێزێکی فریاکەوتن بۆ ڕۆژاوای کوردستان ڕێگریی کردووە.