کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دیواندەرە، هاوکاری بۆ خەڵكی شاری خۆی کۆ کرایەوە

12:27 - 21 رێبەندان 2722

خەڵکی بەهەڵوێستی ئاوایی برایم‌ئاوای سەر بە شاری دیواندەرە، هاوکاری و یارمەتییان بۆ خەڵکی بومەرزەلێدراوی شاری خۆی کۆ کردەوە و گەیاندیانە دەستیان.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی هەڵوێستی نیشتمانیی خەڵکی یەکگرتووی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی شاری خۆی، خەڵکی بەهەڵوێستی گوندی برایم‌ئاوای دیواندەرە، بە یەکدەنگی نەیانهێشت خوشک و براکانیان لە شاری خۆی بە تەنیا بن و یارمەتییان بۆ کۆ کردنەوە و گەیاندیانە دەستیان.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی بەهەڵوێستی گوندی کانییەڕەشی بۆکان و هەروەها خەڵکی گوندی ئیسلاملوو سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ، یارمەتییان بۆ خەڵکی شاری خۆی کۆ کردنەوە و گەیاندیانە دەستیان.

کۆماری ئیسلامی بە دەیان بارهەڵگر یارمەتی و هاوکاریی بۆ تورکیە و سووریە ناردووە، بەڵام هاوکاریی خەڵکی شاری خۆی نەکردووە و تەنانەت لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی سەرما و سەختیی دۆخەکەوە چەند کەسێک لەناو خێوەتە ناستانداردەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست دا.