کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

12:53 - 21 رێبەندان 2722

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی خۆی و بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لەسەر وەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانی گەلی کورد پێداگرییان کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، ئەندامانی حیزب لە ناوچەی کوتول سەر بە شاری ''خۆی''، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا ئاڵای کوردستان و پلاکاردێک کە لەسەری ''بژی کوردستان و بژی حیزبی دێموکرات'' نووسرابوو، لە دەرگای بنکەیەکی سپای پاسداران دا و بە داگیرکەرانیان سەلماندەوە کە خەڵکی کوردستان هەتا وەدیهاتنی مافە نەتەوەییەکانی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت.

هەروەها لە گوندی بڵەسەن سەر بە شاری بانە تێکۆشەرانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، خۆشەویستی و وەفاداریی خۆیان بە گەل و نیشتمان نیشان داوە.