کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقەی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە ماڵ و ماشینی خەڵک لە پیرانشار و مەهاباد

11:49 - 22 رێبەندان 2722

بەکرێگیراوانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە پیرانشار و مەهاباد، شەوی ڕابردوو بەبۆنەی ٢٢ی بەهمەن، بەنێو ئەو شارانەدا تەقەیان کردووە و چەندین ماشین و ماڵی خەڵکیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شەوی هەینی ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار، بەکرێگیراوانی ڕاسپردووە بەبۆنەی ڕێوڕەسمی حکوومەتیی ٢٢ی بەهمەن بە نێو شاردا تەقەی خۆشی بکەن، ئەوانیش بە شێوەی هەڕەمەکی تەقەیان کردووە و بەر ماڵ و ماشینی خەڵک کەتووە و زیانێکی زۆریان پێ گەیاندوون.

هەر لەو پەیوەندییەدا، شەوی ڕابردووش بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە مەهاباد بەنێو شاردا تەقەیان کردبوو و زیانیان بە ماڵ و ماشینی خەڵک گەیاندووە.

ئەم هەوڵانەی ڕێژیم و بەکرێگیراوەکانی لە حاڵێکدایە کە خەڵکی کوردستان بە گشتی ئەم بۆنە حکوومەتییەیان بایکۆت کرد.