شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندان، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان، لە هەڵمەتێکی بوێرانەدا دوو پەیامی شەهید دوکتور قاسملوویان لە بڵیندگۆی مزگەوتی ''ئۆمولبنینـ''ـی شارەکی وەلیعەسری ئەو شارەدا بڵاو کردەوە.
تیکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا پەیامی دوکتور قاسملوویان سەبارەت بە شاپەرستەکان و هەروەها سەبارەت بە پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە خەباتی ئازادیخوازانەی کوردستان، بە شێوەیەکی جوان و ڕەسا بڵاو کردەوە.
سیاسەت و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بیر و هزری دوکتور قاسملوو لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێت و چرای خەباتی گەلی کورد بەردەوام گەشاوەتر دەبێت.