خەڵکی بەهەڵوێستی شارۆچکەی میراوێی مەلا خەلیل سەر بە شاری سەردەشت، هاوکاری و یارمەتییان بۆ خەڵکی بومەرزەلێدراوی شاری خۆی کۆ کردەوە و گەیاندیانە دەستیان.
ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی هەڵوێستی نیشتمانیی خەڵکی یەکگرتووی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماوی شاری خۆی، خەڵکی بەهەڵوێستی شارۆچکەی میراوێی مەلا خەلیل و گوندەکانی دەوروبەری، بە یەکدەنگی نەیانهێشت خوشک و براکانیان لە شاری خۆی بە تەنیا بن و یارمەتییان بۆ کۆ کردنەوە و گەیاندیانە دەستیان.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاویخەڵکی بەهەڵوێستی گوندی برایمئاوای دیواندەرە، یارمەتییان بۆ بومەلەرزەلێدراوانی خۆی کۆ کردنەوە و گەیاندیانە دەستیان.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی بەهەڵوێستی گوندی کانییەڕەشی بۆکان و هەروەها خەڵکی گوندی ئیسلاملوو سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ، یارمەتیی خۆیان بۆ شاری خۆی نارد.