کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانییانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان گەیشتە ٣٥ هەزار کەس

10:16 - 24 رێبەندان 2722

بەپێی دوایین ئامارەکان لە ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان کە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان و چەندین شاری تورکیە و سووریەی هەژاند، هەتا ئێستا ٣٥ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و ئەو ڕێژەیە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

هەواڵدەرییە فەرمییەکانی تورکیە لەمبارەوە ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا نزیکەی ٣٠ هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە و ئەو ڕێژەیە پاش تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە بومەلەرزەکە لە هەڵکشاندایە.

هەروەها ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی ڕایگەیاندووە کە ئاماری قوربانییانی ئەو بومەلەرزەیە لە سووریە لە ٥٩٠٠ کەس تێپەڕیوە.