لە درێژەی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی، لە هەڵمەتێکی مرۆڤدۆستانەدا خەڵکی نیشتمانپەروەری شاری سەلاسی باوەجانی یارمەتییە مرۆییەکانیان گەیاندە شاری خۆی.
پاش بانگەوازی چالاکانی مەدەنیی کوردستان سەبارەت بە کۆکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی، خەڵکی نیشتمانپەروەر و مرۆڤدۆستی کوردستان هاوکارییە مرۆییەکانیان گەیاندە دەست خەڵکی خۆی و ئەمجارەش خەڵکی بەهەڵوێست و مرۆڤدۆستی شاری سەلاسی باوەجانی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکارییەکانیان گەیاندە خەڵکی بومەلەرزەلێدراوی خۆی.
شایانی باسە کە پاش تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە کارەساتی سروشتیی بومەلەرزەکەی خۆی، ئێستاش خەڵکی ئەو شارە لە خێوەتدا دەژین و بەرپرسانی گەندەڵی ئێران بە جێگەی ئەوەیکە یارمەتی بەو خەڵکە بگەیەنن، ئەوانیان لە خزمەتگوزارییەکان بێبەری کردووە و تەنانەت بێڕێزیشیان پێ دەکەن.