کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی سەوزەکانی ئێران پەیوەست بە هاوپەیمانیی ''هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران'' بوو

17:50 - 24 رێبەندان 2722

هاوپەیمانیی ''هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران'' ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ''حیزبی سەوزەکانی ئێران پەیوەست بەو هاوپەیمانییە بووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "لە دۆخێکدا کە شۆڕشی ژینا، نزیکی، هاوکاری و یەکیەتیی هێزەکان، لایەنەکانی کۆماریخواز، لائیک و دێموکراتی هەرچی زیاتر زەرووری کردووە، هاوپەیمانیی ''هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران'' بەخێرهاتن بە حیزبی سەوزەکانی ئێران بۆ پەیوستبوون بەو هاوپەیمانییەوە دەڵێت."

لە بەشێکی تری ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە فەزای مەجازی پڕە لە وتووێژ لەبارەی نزیکیی کەسەکان لە چوارچێوەی تویتە هاوبەشەکان یان ئەوەیکە وەکوو هاوپەیمانیی نێوان کەسایەتییەکان ناوی لێ دەبردرێت و هەر چەشنە چالاکییەک لە ڕاستای دژایەتیکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، تەنانەت لە فەزای مەجازی، بە هەنگاوێکی ئەرینی دادەنرێت، بەڵام ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە لە دۆخی سیاسیی هەستیاری ئێستادا هاوپەیمانییەکی ڕاستەقینە لە کۆماریخوازان، بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی ڕێژیمی ئێران، لە دڵی هاوکاری و یەکیەتیی لایەنەکان، بە ئاکام دەگات.

هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران پێک هاتووە لە:

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی دێموکرات و لائیکی ئێرانی فێدراڵ

حیزبی تەزامۆنی دێموکراتیکی ئەهواز

حیزبی دێموکراتی ئازەربایجان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی سەوزەکانی ئێران

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

حیزبی خەڵکی بەلووچستان

ڕێکخراوی یەکیەتیی فدائیانی خەلقی ئێران

شۆرای کاتیی سوسیالیستەکانی چەپی ئێران