کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی نۆژین بە بارمتە ئازاد کران

09:38 - 25 رێبەندان 2722

سەیوان ئیبراهیمی، سروە پوورمحەممەدی و سۆما پوورمحەممەدی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ کەس لە ئەندامانی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژینـ"ـی سنە بە ناوەکانی "سەیوان ئیبراهیمی، سروە پوورمحەممەدی و سۆما پوورمحەممەدی" کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاییەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

"سەیوان ئیبراهیمی و سۆما پوور محەممەدی" ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی و "سروە پوورمحەممەدی" ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرابوون.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "زارا محەممەدی، ئیدریس مینبەری و واران محەممەدنژاد" لە بەندیخانە ئازاد کران.